بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بریکارەکانی خۆراک لە وەرگرتنی سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک ئاگادار دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات یەکشەممەی داهاتوو پارەی لیستی بریکاری ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی بە زوویی دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی نوێی خۆراک بکرێت.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لـــە خوارەوە دیــــاری کــــراوە دەتــوانن سبەینێ سێشـەممــــە، ســـەردانی بەڕێوەبەرایەتــی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکــی هــەولێر بکــــەن بۆ ڕادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت.
ئەو بنکانەی بانگهێشت کراون: بنکەکانی_ناوشار: 201+ 202+ 203
1- بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان ، دەبێ ڤیزە 💳 کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت.
2- بــەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمی ساڵـــی 2026 لـــەسەر لیستــی بریکــاری مــانگــی 8 / 2026 دابەشدەکرێت.
3- بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاری کە بۆ دوو ساڵ دروستکراوە پێویستە بریکار ئەستۆپاکی یاخود پاکانەی باج و دەرامەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.












Leave a Reply