هێرشەکان دەستیانپێکردەوە و پزیشکیانیش ئێرانی بەجێهێشت

سەیرکراوە: (14)

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و پاسداران، سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو قیرغیزستان بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی هاوبەشی شەنگەهای، بەرەو بیشکێکی پایتەختی قیرغیزستان بەڕێکەوت.

بەر لە بەڕێکەوتنیشی، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند هەوڵی جەنگ نادەین، بەڵام دەستەوسانیش نابین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک و بە توندی وەڵامی دەستدرێژیکاران دەدەینەوە.

وتیشی: “تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە لە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێکدا نییە و هەموو لایەک ڕووبەڕووی ئاڵنگاری دەکاتەوە”.

ئەم لێدوانەی مەسعود پزیشکیان دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەو هێرشەکانی ئەمریکا و سوپای پاسداران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر دەستیان پێکردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 2,380 📊 Click Here