لە پەڕاوێزی پرسەی عەبدولاوحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی کە ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی پرسەکەیەتی و لە پیرمام بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.
باس لەوەشکراوە، لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە.
هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیمان لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد و بیروڕامان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.









Leave a Reply