دواین مۆڵەت بە بەکارهێنەرانی کوڕەک دەدرێت

سەیرکراوە: (2)

دەستەی ڕاگەیاندن دوا مۆڵەت دەداتە بەکارهێنەرانی کۆڕەک دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق تا ٣٠ی ئەیلول مۆڵەتی داوەتە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تا هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان بگوێزنەوە سەر هێڵێکی تر. دوای ئەو بەروارە بەدالەکانی کۆڕەک دەکوژێنرێنەوە و هێڵەکان دەوەستن، بەمەش هیچ کۆدێکی OTP بۆ ئاپەکانی فەیسبووک، واتسئاپ و هەژماری بانکی ناگات. دەستەی ڕاگەیاندن داوا دەکات هەر ئێستا ژمارەی مۆبایلەکەت لە ناو ئاپەکاندا بگۆڕیت بۆ (سیم کارتێکی تر) یان ئیمەیڵ بەکاربهێنیت تا حسابەکانت نەفۆتێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 124 📊 Click Here