ئەمڕۆ یەکخستنەوەی یەکجارەکی پێشمەرگە ڕادەگەیەندرێت

سەیرکراوە: (2)

بڕیارە ئهمڕۆ بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، رێوڕەسمێکی تایبەت بە راگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە رادەگەیەنرێت.

بڕیارە رێورەسمەکە لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت، تیایدا هەنگاوە سەرەکی و کۆتاییەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو.

پێشتر شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ژێر چەتری وەزارەتەکەی راگەیاند و ئاشکراشی کرد تەواوی هێزەکانی یەکەی 70 و 80 لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیوا و فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر) رێکخراونەتەوە.

هەروەها وەزیری پێشمەرگە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن بۆ گەلی کوردستان وەسفکرد و رایگەیاندووە، بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن رادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند، هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن، ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە، لە ژێر فەرماندەیی راستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەم شێوەیە: دەڤەری یەک و دەڤەری دوو 11 فیرقە هەر فیرقەی 3 لیوا، دوو لیوای پیادەش بۆ هەردوو فیرقەکە.

بەگوێرەی یاداشتی لێکگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن ئەم مانگە دواهەمین وادە بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پیشمەرگە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,650 📊 Click Here