گرووپە چەکدارەکان مەرجی قورس بۆ دانانی چەکەکانیان دیاری دەکەن. شارەزایان: بڕیاری چەکداماڵین لە عێراق بە دەستی ئێرانەوەیە. بەشێکی زۆری ئەو گرووپە چەکدارانە دانانی چەکەکانیان ڕەت دەکەنەوە یان مەرجی قورس بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنن.یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە دووپات کردەوە و ڕای گەیاند، ڕێکخستنەوەی چەک مەرجدارە بە کشانەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، تا هەموو جۆرە بوونێکی سەربازیی بیانی کۆتایی نەیەت، هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەبارەی ڕێکخستنەوەی چەک بەتەواوی ڕەتکراوەیە. لەلایەکی ترەوە شارەزایان پێیان وایە، دۆسیەی چەکی ئەو گرووپانە پێوەستە بە ئێرانەوە، تاران چارەنووسی ئەو چەکانە دیاری دەکات و نایەوێت لە ئێستەدا دەستبەرداری ئەو کارتە گرنگە بێت لە ململانێکەی لەگەڵ ئەمەریکا.
گرووپەکان مەرجی قورسیان راگەیاند

سەیرکراوە:
(2)










Leave a Reply