کارکردن له گەورەترین پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی قورس بەردەوامە

سەیرکراوە: (1)

وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارکردن له پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی قورسی هه‌ولێر له قۆناغی یه‌که‌م له نزیک گوندی عارب که‌ند به‌رده‌وامه و به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه دیوه.

ڕوونیشیکردەوە کە ئه‌م پڕۆژه‌یه له ڕۆژی یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025دا، به‌ردی بناغه‌که‌ی له‌لایه‌ن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانرا کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەترین پڕۆژەیە به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی شاری هەولێر.

پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 200 دۆنم زەوی دروست دەکرێت، حه‌وت فه‌یسه و له ڕۆژێکدا 266 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ده‌کات.

ڕاشیگەیاند، پڕۆژه‌یه‌کی ژێرخانه و گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ژینگه‌ییه‌کانی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێک له پڕۆژه گه‌وره‌کانی دیکه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی هاووڵاتییان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 2,089 📊 Click Here