لە سبەینێ سێشەممەوە بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با و کەمێک خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا ئێواره بەهۆی نزمە پەستانێکی باشووری عێراق، ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با هەیە بەجۆرێک لەهەندێ ناوچه وەک ناوەڕاست و باشووری هەرێم بگاته ئاستی ڕەشە با کە خێراییەکەی بگاته سەرووی 50 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا هەروەها ئەگەری بەرزبوونهوەی تۆز و خۆڵ هەیە زیاتر لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە؛ لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور لە ئێستادا لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک و کەرکوک و سەلاحەددین هەورە بروسکە و تاوە باران چالاکبووە و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
باسی لەوەشکردووە: بۆ سبەینێ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، لە کاتەکانی نیوەرۆوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆک و نەینەواوە دەستپێدەکات و پاشان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەلاوازی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە بارانی مامناوەند و پچر پچر و لە هەندێ شوێنیشدا هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوری کورت خایانی لەگەڵدا دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلە نزمدەبنەوە، خێرایی با چالاک دەبێت 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاراستەی با بەزۆری باکوور دەبێت.
بە وتەی ئەو کەشناسە کوردە، کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران بەرەبەیانی دوو سبەی چوارشەممە، کۆتایی پێدێت و لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرینیش لەکاتەکانی ئێوارەدا و لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ سێشەممە هەولێر: 28 پلەی سیلیزی پیرمام: 26 پلەی سیلیزی سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی دهۆک: 28 پلەی سیلیزی زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی سۆران: 26 پلەی سیلیزی














Leave a Reply