مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد و داوای لێکردن لەگەڵ حزبەکەی کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بهیێنن.
مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تردا گەورەترە.
دەشڵێت: لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن”.
بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕوو دەکاتە لایەنەکانی دیکەی هەرێم و دەڵێت، زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێکبهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.
2026











Leave a Reply