هەینی. ئازار 6th, 2026

بەرگری ڕووسیا: ڕووبەڕووی گەورەترین هێرشی درۆنی ئۆکراینا بووینەوە

سەیرکراوە: (1.3K)

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 221 درۆنی ئۆكڕانییان خستووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو یەكێك بووە لە گەورەترین هێرشەكانی ئۆكڕاینا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی جەنگدا.

وەزارەتەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوی كردەوە: شەوی ڕابردوو مۆسكۆ و 28 ناوچەی دیكەی ڕووسیا ڕووبەڕووی گەورەترین هێرشی درۆنی بوونەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە دەریای بەلتیقەوە زیاتر لە 221 درۆن ئاراستەی ئەو ناوچانە كراون و توانراوە بەرپەرچی زۆرێك لەو درۆنانە بدەینەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا باسی لەوەشکردووە: بەشێك لە درۆنەكان بوونەتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی نەوت لە شاری سان سان پترسبۆڕگ لە باكوری ڕۆژئاوای ڕووسیا، بەڵام تیمەكان توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,399 📊 Click Here