سێشەممە. نیسان 28th, 2026

ڕێژه‌ی پڕۆژه‌كانی ئاژه‌ڵداری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه

سەیرکراوە: (1.1K)

به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ لەبارەی کەرتی ئااژەڵدارییەوە زانیاری ئاشکرادەکات و دەڵێت” ئێستا زیاتر له سه‌د پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ هه‌یه”.

فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووە، لەماوەی شاش ساڵی کارکردن توانراوە کەرتی ئاژەڵداری لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی پی بدرێت، و پێش شه‌ش ساڵ له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 65 پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری هه‌بوون، وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان 21 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ بوو، به‌ڵام ئێستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 103 پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری هه‌یە و ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان 127 هه‌زاره.

ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌توانم بڵێم سه‌دا 600 ڕیژەی وەبەرهێنان زیادیکردوە، ئەم زیادکردنەش لە پڕۆژه‌كانی ئاژه‌ڵداری بۆ پشتیوانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری دەگەڕێتەوە، بەتایبەت کە هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و جووتیاران ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها ڕێنماییه‌كان هه‌موار كراونه‌ته‌وه بۆ كارئاسانی زیاتر.

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئاژه‌ڵداری بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كیان به‌رهه‌مهێنانی گوشتە ئه‌وه‌ی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیرە، ئێمه ئێستا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكی باش له به‌رهه‌مهێنان، پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ ساڵانی داهاتوو به‌پێی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی له بواری شیردا دراون بگه‌ینه قۆناغی خۆبژێوی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 1,258 📊 Click Here