پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

هۆزە عەرەبەكانی سووریا وەڵامی پەیامەكەی ئۆجالان دەدەنەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

دوای گەیشتنی پەیامەكەی ئۆجالان، سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا بەگەرمی پێشوازیان لێكرد و ڕایانگەیاند،”هزر و ئایدۆلۆژیای ئۆجەلان بنەمای سەرەکی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرییە”.

پێنج هۆزەی عەرەبیی لە ڕۆژئاوای كوردستان لە وەڵامی پەیامەكەی ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكە دەڵێن: “هزر و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان کە بانگێشتی ئاشتی پێکەوەژیان دەکات، بناغەیەکی سەرەکییە کە ئەزمونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەسەر دروست بووە و بونیادنراوە.”

ڕاشیانگەیاندووە، “ئەوان شانازیی قوڵی خۆیان دەربارەی پرۆسەی چارەسەری دیموکراسی دەربڕیوە، کە ئێستا هەیە و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بەرجەستە بووە”.

هۆزە عەرەبەکان ئەوەشیان خستەڕوو، کە پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو و پایەیەکی بنەڕەتیشە لەڕووبەڕوبونەوەی عەقڵیەتی دورخستنەوە و وەدەرنان لەگەڵ هەوڵدان بۆ چاندنی ناتەبایی و دووبەرەکی”.

رۆژی 15ی ئەم مانگە، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا لەناوچەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەققە و تەبقە کرا، كەتێیدا، جەخت لەسەر گرنگی یەکێتی و پاڵپشتی لەکورد لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک كرابوەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێشتر ئیدارەی نوێی دیمەشق هەوڵی دروست كردنی لێكترازانی لەنێوان پێكهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان “ئیدارەی خۆسەر” دا و هانی هۆزە عەرەبەكانی دەدا بۆ وەستانەوە لە دژی هەسەدە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 2,565 📊 Click Here