سێشەممە. نیسان 28th, 2026

لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ساڵ مسۆگەركراوە

سەیرکراوە: (1.1K)

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر كراوە و مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپاڵ داهاتی نەوتیدا كاردەكەن لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتی لەپێناو پشتیوانیكردنی گەنجینەی دەوڵەت.

كازمی باسی لەگرنگی دانانی یاسایەك بۆ پێكهێنانی دەستەی چاودێریكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان كردوە و دەشڵێت: تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر كراوە و مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

وتیشی، “لەئێستادا داهاتەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی و دیوانی ژمێریاری و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكراون و ئەوەش وادەخوازێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت بۆ چاودێریكردنی وردی داهاتەكان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 1,577 📊 Click Here