پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی

سەیرکراوە: (946)

لە سلێمانی دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان و کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هەوڵی د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات.

تەندروستی سلێمانی سوپاسی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی هەوڵەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی پێویست لە سلێمانی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 2,565 📊 Click Here