پێنجشەممە. ئازار 12th, 2026

یەکێتی کاندیدی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكراكرد

سەیرکراوە: (918)

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدەكانی حزبەكی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكراكرد و دەڵێت: كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بەهۆی چەند قەیرانێكەوە دواكەوتووە.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئەندامی كەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە زوو دەبێت پارتی و یه‌كێتی کۆببنه‌وه، بریاربوو زووتر كۆببینه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك قەیران دروست بوو بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان دواكه‌وت.

وتیشی، ده‌توانرێت به كاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دابنرێت جا پارتی بێت یان یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه كاره‌كانی خۆی بكات، چونكه جارێ پۆسته‌كان دابه‌ش نه‌كراوه بۆیه په‌رله‌مان ده‌بێت به‌كاتی ده‌ست بهئیشهكانی بكات.

ئاشكراشی كرد، دوو كاندیدمان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه (شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ د.میران).

ئەمە لەكاتێكدایە، كە نزیكەی یەك ساڵە هەڵبژاردن لە هەرێم كراوە، بەڵام هێشتا نە پەرلەمان كۆبۆتەوە و سەرۆكایەتی هەڵنەبژاردووە، نە حكومەتی نوێی هەرێم پێكهاتووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 122 📊 Click Here