یەکشەممە. ئازار 15th, 2026

“مووچەی مانگی 7 ئامادەیە بۆ خەرجکردن”

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت”مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ خەرجکردن چاوەڕوانی ڕەزامەندی وەزارەتی داراییە”.

ماڵپەڕی، “بغداد الیوم“، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومەتەوە بڵاویکردۆتەوە، “نەختینەی دارایی بەردەستە، مووچەش ئامادەیە بۆ خەرجکردن و گواستنەوە، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزیری دارایی دەکەن بۆ ناردنی، لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە مەرجە دیاریکراوەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەرجەکان بریتین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ماوەی 48 کاتژمێردا، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ و قبوڵکردنی چارەسەری یاسایی کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە دەربچێت”.

پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بووەتە جێی مشتومڕی زۆر و چەندین جارەی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ.

عێراق ناردنی مووچەی پەیوەست کردووە بە پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانەوە، لەوانەش گەڕاندنەوەی داهاتی نەوت و باج و گومرگی بۆ خەزێنەی فیدراڵی. داتا فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەیرانەکە لە نەبوونی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە و هەمیشەییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش وایکردووە پرسی مووچە وابەستەی لێکتێگەیشتنی کاتی و گۆڕانی بارودۆخی حکومەت بێت.

هەرچەندە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەی بڕیار دەرناکات، بەڵام نوێنەرایەتی دەزگای یاسایی یەکلاکەرەوە دەکات لە کۆتاییهێنان بە هەر ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوام بکات بەبێ ئەوەی پەنا بۆ دانوستانەکانی مانگانە ببرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 582 📊 Click Here