ئەمڕۆ 21ی ئەیلول لە تەواوی هەرێمی كوردستان زەنگی خوێندن لەنێو خوێندنگەكان كوردستان لێدرا و پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە، مامۆستایانی ناڕازیش دوا مۆڵەت بە حكومەت دەدەن و دەڵێن: لەئەگەری پێنەدانەوەی مافەكانیان ئەوا بایكۆتكردن ئەگەرێكی كراوەیە .
مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، مامۆستایان حەزیان بە بایكۆت نیە، بەڵام حكومەت ناچاریان دەكات بایكۆت بكەن.
ئاوات ئازاد، مامۆستای ناڕازی ڕایگەیاند، ئەرك بەرامبەر بە مافە، بەڵام لێرەدا مامۆستایان و فەرمانبەران و پەروەردە پشتگوێ خراوە هەر بۆیە كەرتی پەروەردە لە داڕِوخاندایە.
ڕاشیگەیاندووە، لە 2014 تا ئێستا 16 مووچە بە تەواوی نەدراوە و44 مووچەش بە ڵێبرین دابەشكراوە و ئەمساڵیش شەش مووچە چارەنوسی دیار نیە، بۆیە داوای مافەكانی خۆمان دەكەین.
لای خۆشیەوە، رەوف ئالانی، مامۆستای ناڕازی رایگەیاند، پێشكەوتن و گۆڕانكاری كۆمەڵگە لە ڕێگەی پەروەردەوەیە بەڵام بەمەبەست گرفتەكان چارەسەر ناكرێت و گوێمان لێناگیرێت.
دەشڵێت، مووچە دەبێت بدرێت، چونكە مافە و لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان ئەوا بایكۆتكردنی پڕۆسەی خوێندن ئەگەرێكی كراوەیە .
دڵشاد میرانی، مامۆستای ناڕازی ڕایگەیاندووە، ڕێگەنادەین هیچ کەسێک بەناوی زەنگی خوێندنەوە لەشکۆی مامۆستایان بدات و لەهەمان شوێن هەڵوێست ڕادەگەیەنین.
