بڕیاری نوێ لەبارەی جورف سەخر درا

سەیرکراوە: (25)

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاریدا دۆسیەی ئەمنیی ناوچەی جورف نەسڕ (جورف سەخر) رادەستی هێزێکی هاوبەشی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە بکرێت بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە واژۆی فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەریی لەسەرە و ئاراستەی دەستەی حەشدی شەعبی کراوە، ناوەندی ناحیەی جورف نەسڕ لەلایەن لیوای ١٧ی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەپارێزرێت. هاوکات لیوای ٣٨ی سوپای عێراق و لیواکانی ٧٢ و ٧٩ی حەشدی شەعبی بەسەر ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناحیەکەدا دابەشکراون لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە بە پۆلیسی وزە دەسپێردرێت و رێگای (موسەییب – فازڵییە – عامرییەی فەلوجە) بەڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە. هەروەها فەوجێکی دەزگای دژەتیرۆر وەک هێزی یەدەگ بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان لە کەمپی حامیە جێگیر دەکرێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 601 📊 Click Here