تیمەكانی سلێمانی بۆ باران و لافاو خرانە ئامادەباشییەوە

سەیرکراوە: (25)

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی بۆ بارانەکان ئامادەیە؛ تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ڕاپۆرتەکانی کەشناسی، سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

ڕاشیگەیاندووە، لە پێناوی کەمکردنەوەی مەترسیی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە هاوکاریی بۆردی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، پێشوەختە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی مەنهۆل، ئاوەڕۆ و کەناڵەکانی ڕێڕەوی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکان، کۆڵانەکان و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانیش گیراونەتەبەر.

دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی پاراستن بن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دروستبوونی لافاو یان پێویستبوون بە یارمەتیی بەپەلە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتن (JCC) بە ژمارە 100 بکەن.

جەحتیشی كردۆتەوە، تیمەکانمان بە شێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت و ئامادەباشیدان، بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی هاووڵاتییانی بەڕێز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 2,647 📊 Click Here