حکومەتی عەلی زەیدی پارەیەکی خەیاڵی گەڕاندەوە

سەیرکراوە: (7)

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەت عێراق دەڵێت، هەڵمەتی بەرەبەیان بەردەوامەو قەبارەی ئەو پارانەی لە گەندەڵی گەڕێندراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و 682 ملیار دینار، وێڕای زیاتر لە 781 ملیۆن دۆلار، ئاماژەی بەوەش دەكات، ئەم پارانە دەچنە ناو “سندوقی نەوەکان” کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا بەدەق دیاریكراوە. عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەڵمەتی بەرەبەیان لە رووی کردەییەوە نەوەستاوەو ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی ڕوون لە ڕێگەی ئەو بڕیارە دادوەرییانەوە دەرکەوتوون کە دژی تاوانباران دەرچوون، لەنێویاندا سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و کەسایەتییەکان، روونیشیکردووەتەوە، ئەنجام و ئاماژەكانی لە ماوەی 23 ساڵی رابردوودا لە دوای ساڵی 2003ەوە وێنەیان نەبووە. راشیگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەک بەرپرسی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و سیاسەتی گشتیی دەوڵەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لەم ئەرکەدا تەواوکەری هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانە، چونکە حکومەت بە تەنها و بەبێ ئەم تەواوکارییە ناتوانێت لە تەواوکردنی ئەم دۆسیەیەدا بەردەوام بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 418 📊 Click Here