خامنەیی: ئیسرائیل چەند ڕۆژێکی ماوە

سەیرکراوە: (19)

دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند ئیسرائیل :تەنھا چەند ڕۆژێکی ماوە”.

موجەتەبا خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” ڕژێمی زایۆنی کە ڕووبەڕووی دۆخێکی ناسەقامگیر بووەتەوە، تەنھا چەند ڕۆژێکی ماوە”.

شەوی ڕابردوو ئێران لە وەڵامی ھێرشەکانی تەل ئەبیب بۆ سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد.

ھاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ژمارەیەک ئامانجی سەربازییان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران بۆردومان کردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 2,779 📊 Click Here