دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران لە سلێمانی دەكرێتە خاڵبەندی ئەلیكترۆنی

سەیرکراوە: (11)

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لە رێگەی سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییەوە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا ساڵانی خزمەت دەکرێتە پێوەری سەرەکی بۆ دیاریکردنی شایستەکان.

ئەنجومەن حەسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەکە راناگیرێت تاوەکو تەواوی فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن، کە ژمارەیان زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەرە.

تاوەکو ئێستاش شارەوانیی سلێمانی زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە و بەوەش نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و كارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان ماون زەوی وەربگرن.

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە ناوچە کۆنەکان، لە ئێستادا سێ ناوچەی نوێ پێشنیازکراون و رەزامەندی سەرەتاییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانیان تەواو بکرێت.

تا ئێستا شارەوانی سلێمانی ناوی ناوچە نوێیەەكانی دابەشكردنی زەوی بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام پێشتر لە سێ ناوچەی (تاسڵوجە و سورگا و تانجەرۆ) زەوی دابەش كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 2,265 📊 Click Here