دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای رێباز حەملان، کاندیدی پێشووی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراقی رەتکردەوە، کە تانەی لە رێکارەکانی دەنگدانی پەرلەمان دابوو کە بەهۆیەوە وەک كانديدى ئەو وەزارەتە رەتکرایەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئابی 2026 دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ئەو سکاڵایەی رێباز حەملان ئەنجامدرا.
دادگای باڵای فیدراڵی لە ئەنجامی دانیشتنەکەدا نووسیویەتی: “سکاڵای سکاڵاکارەکە رەتکرایەوە”. بەبێ ئەوەى ئاماژە بە هۆکارى رەتکردنەوەکە بدات.
رێباز حەملان کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ ئەو پۆستە، لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگەی فیدراڵی کردبوو رێکارەکانی دەنگدان و ئەو ئەنجامانەی لەلایەن پەرلەمانەوە راگەیێندراون بە نادروست دابنرێن و لەناو پەرلەمان دەنگدان بکرێتەوە؛ هەروەها داوای کردبوو تۆماری تەواوی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان پێبدرێت، کە تێیدا دەنگدانەکە کراوە.











Leave a Reply