“داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات”

سەیرکراوە: (29)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانئ سەرکۆنە دەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج”.

ڕاشیگەیاند: “ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکوومەتی عێراق کرد “بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە”. نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، “پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 2,161 📊 Click Here