دۆناڵد ترەمپ بە وێنە هەڕەشە لە ئێران دەکات

سەیرکراوە: (13)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ زنجیرەیەک وێنەی دروستکراوی بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بڵاوکردەوە، کە تێیدا هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر دوورگەی خارکی ئێران و دامەزراوە نەوتییەکان نیشان دەدرێت و هۆشداریی توند دەداتە تاران. لە یەکێک لە وێنەکاندا ترەمپ لەسەر کەشتییەک وەستاوە و ئاڵای ئەمریکای بەرزکردووەتەوە و ئاڵای ئێرانیش کەوتووە و نوسراوە کە تانکەرە نەوتەکان ئێستا هی ئەمریکان.

لە لایەکی ترەوە، سەبارەت بە دۆخی مەیدانی، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، پێشنیاری کردووە هەڵمەتی بۆردومانەکان بۆ سەر ئێران، بەتایبەتی لە دەوروبەری گەرووی هورمز ڕابگیرێت، چونکە بە بڕوای ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی کاریگەریی خۆیان و پێویستە هەڵسەنگاندنەوەیان بۆ بکرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی سیاسیی واشنتن، مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە سەرۆک ترەمپ سەرەڕای کراوەهێشتنەوەی بژاردەکان، مەودایەکیش بۆ دانوستان لەگەڵ تاران دەهێڵێتەوە و پەیوەندییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان بەردەوامن. سەرەڕای ئەمانەش، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆخەکە ناسەقامگیرە و هێشتا مەترسیی سەرهەڵدانەوەی گرژی و پێکدادانی نوێ لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,442 📊 Click Here