سەیرکراوە:
(11)
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی گەشتە دیپلۆماسییەکانیدا، بە مەبەستی واژۆکردنی چەندین ڕێککەوتنامە لە بوارەکانی ئابووری، وزە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەرەو تورکیا و سعودیە بەڕێدەکەوێت.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، سەرۆکوەزیران بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا سەبارەت بە بازرگانی، نەوت، وزە و پرسی ئاو گفتوگۆ بکات. پاشان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا سەردانی ریاض دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شازادەی جێنشین و بەرپرسانی سعودیە.
ئەم سەردانە نوێیانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای ئەنجامدانی سەردانە گرنگەکانی ئەم دواییەی بۆ واشنتن لە 13ی ئەم مانگە و تاران لە 23ی مانگ دێت، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر ڕێککەوتنامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد.











Leave a Reply