سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری گرانكردنی دۆلار بۆ پەرلەمان ڕوون دەكاتەوە ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی تشرینی یەكەمی 2026، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، وردەكاری و هۆكارەكانی گۆڕینی نرخی دۆلاری ڕوون كردەوە و ڕای گەیاند كە بۆ تێپەڕاندنی تەنگژەكە، حكوومەت لەبەردەم سێ بژاردەی قورسدا بوو كە بریتی بوون لە پاشەكەوتی ناچاری، دابەشكردنی مووچە هەر 45 ڕۆژ جارێك، یان نوقمكردنی وڵات لە قەرزی زیاتر. لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، حكوومەت لەبەردەم سێ بژاردەدا بوو؛ یەكەمیان چوون بوو بەرەو پاشەكەوتی ناچاری و جێهێشتنی فەرمانبەر بۆ ئەوەی تەنیا بە بەڵێن بژی لەبارەی بژاردەكانی تری بەردەم حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق زیاتر گوتی، بژاردەی دووەم بریتی بوو لە دابەشكردنی مووچە هەر 45 ڕۆژ جارێك، بژاردەی سێیەمیش چوون بوو بەرەو قەرزكردن و نوقمكردنی وڵات لە قەرزدا، كە لە بنەڕەتدا خۆی بارگرانیی قەرزی لەسەرە.
عەلی زەیدی هەموو شتێکی ئاشکراکرد

سەیرکراوە:
(13)










Leave a Reply