نوری مالکی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ترەمپ

سەیرکراوە: (14)

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند لە دەستوەردانەکانی ئەمریکا دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت، کار گەیشتووەتە ئەوەی بۆ ئاوخواردنەوەش دەبێت ڕەزامەندیی ترەمپ وەربگرین. نووری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق کرد و ڕایگەیاند، قبووڵکراو نییە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا فشار بخاتە سەر عێراق و ڕێگری لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت بکات. مالیکی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە قووڵیی دەستوەردانەکان کرد و وتی: کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەگەر ئاویش بخۆینەوە، دەبێت پێشتر ڕەزامەندیی ترەمپ وەربگرین.هاوکات هۆشداریشی دا کە چیتر ڕێگە نادەن واشنتۆن دەست وەربداتە وردەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی وەزاری و ڤیتۆ بخاتە سەر ناوەکان یان لایەنە بەشداربووەکان. سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە کە لایەنە سیاسییەکان سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئیرادەی نیشتمانی و تایبەتمەندییەکانی عێراق، نەک بەپێی ویستی دەرەکی.مالیکی ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو وەک وادەی کۆتایی بۆ تەواوکردنی کابینەکە دیاری کراوە و گوتیشی: ئەمریکا ڕازی بێت یان نا، ئێمە حکومەتەکەمان تەواو دەکەین، بڕیارەکە عێراقییە و ڕێگە نادەین سەردەمی حاکمە مەدەنییە بیانییەکان دووبارە ببێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 385 📊 Click Here