نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ بە بانگهێشتى سەرۆک ئەحمەد شەرع، سەردانی دیمەشقم کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، پشتیوانی سووریایەک دەکەن کە مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: دوای ساڵانێکی زۆر لە نەهامەتی و ناخۆشی، ئێستا سووریا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردهمدايه بۆ بووژانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا نەیشاردەوە، کە متمانەی بە روانگەی ئەحمەد شەرع هەیە و جەختی لەوە کردەوە، کە بە سەرکردایەتیی ئەو، سووریا دەتوانێت بەرەو سەقامگیریی زیاتر، خۆشگوزەرانی و داهاتوویەکی گەشتر بۆ سەرجەم پێكهاتەکانی گەلەکەی هەنگاو بنێت.
دەشڵێت: وەک دراوسێ، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەنی گەلێک بەرژەوەندی هاوبەشن، و دەرفەتێکی گەورەش هەیە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی ئابووری لە پێناو بەرژەوەندیی تەواوی گەلانماندا.
At the invitation of President @AH_AlSharaa, I am pleased to have visited Damascus today.
After many years of hardship, Syria now has a historic opportunity to recover, rebuild, and prosper. I expressed my confidence in President Al-Sharaa’s vision and my belief that, under his… pic.twitter.com/FgSWoXqDUJ
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) August 3, 2026












Leave a Reply