“هێرشەکەی ئەمڕۆ هەوڵدانە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان”

سەیرکراوە: (17)

بارەگای بارزانی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی بە هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان وەسف دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای بارازنی ڕایگەیاند، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەو دیوی سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.

دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەکەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە کە هیچ بیانوویەک هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

بارەگای بارزانی ڕاشیگەیاند، بە دڵنیاییەوە بەکارهێنانی درۆن و موشەک چارەسەری کێشەکان ناکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,933 📊 Click Here