هەسەدە هۆشداری دەدات: شەڕ دەستیپێکردووە و کارەسات بەڕێوەیە

سەیرکراوە: (1.5K)

هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداری دەدات لە پەلاماری گروپە توندڕەوەکانی ئەحمەد شەرع و دەیانەوێت دەست بەسەر زیندانێکدا بگرن کە دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراو بۆ ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە هەر یەک لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەققە.

ڕاشیگەیاند “لە ئێستاشدا، پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و ئەو گروپانە لە دەوروبەری زیندانی ‘ئەلئەقتان’ لە ڕەققە لە ئارادایە، کە دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە، ئەمەش پێشهاتێکی یەکجار مەترسیدارە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: “ئێمە بۆ ڕای گشتی دووپات دەکەینەوە کە ئاستی هەڕەشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو گروپانە هەوڵ دەدەن بگەنە زیندانەکە و کۆنترۆڵکردنی؛ کە ئەنجامەکەی لێکەوتەی ئەمنی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری دەکات و ڕێگا خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی پشێوی و تیرۆر”.

هەسەدە ڕایگەیاند، “ئێمە ئەم ڕاستیانە دەخەینە بەردەم ڕای گشتی و لایەنە دەستدرێژیکارەکان بە تەواوی بەرپرسیار دەبن لە هەر دەرئەنجامێکی کارەساتبار کە بەهۆی بەردەوامی ئەم هێرشانەوە بێتە ئاراوە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,683 📊 Click Here