وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (19)

دوای ئەوەی دوێنێ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئابیان ڕادەستی دارایی عێراق کرد، ئەمڕۆ وردبینی لە لیستەکە دەستپێدەکات.

میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەست پێدەکات، لەچەند ڕۆژێکی کەمدا تەواو دەبێت، هەروەها بڕیارە ئەمشەو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بگەڕێنەوە هەولێر.

ڕادەستکردنی لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە بەشێکە لە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەموو مانگێک جێبەجێیان دەکات، ئەمەش بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لە عێراق دەستی پێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت.

ئەگەرچی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە 38 هەزار مامۆستایە و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە مووچەیان وەرنەگرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 2,140 📊 Click Here