وەزیری دارایی دەربارەی “دەرماڵەی پایە” ڕوونکردنەوە دەدات

سەیرکراوە: (24)

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی “دەرماڵەى پایە” بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ناردووە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەگەر هەر پۆستێک لە بنەڕەت و پەیکەرى رێکخستنى فەرمانگەکەدا هەبووبێت، ئەو کەسەى ئەو پۆستە وەردەگرێت دەرماڵەى پایەى بۆ خەرج دەکرێت، هەروەها هەر فەرمانبەرێک لە شوێنى فەرمانبەرێکى دیکە لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت بەهەمان شێوە دەرماڵەى پایەى بۆ خەرج دەکرێت.

هەر لە نووسراوەکەی وەزیری دارایی پێکهاتە و پۆستە نوێیەکان لە وەزارەت و فەرمانگەکان بەڕێوەبەرەکانیان دەرماڵەى پایەیان بۆ خەرج ناکرێت، واتا هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، بەش و هۆبەیەک لە پێکهاتەى نوێى وەزارەت و فەرمانگەکاندا بێت رەزامەندى دەرچوونى لە دواى مانگى سێى ساڵى 2025ەوە درابێت ئەوا دەرماڵەى پایەى بۆ خەرج ناکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 3,160 📊 Click Here