سەیرکراوە:
(1)
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کۆتایی دێت، وەزیری دارایی عێراق بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ڕاسپاردووە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە، دابەشکردنی مووچە لە عێراق کۆتایی دێت، تەنانەت پەرلەمانتارانیش مووچەیان وەرگرتووە، هەندێک لە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتییەکان ماون ئەوانیش مووچەیان بۆ تەمویل کراوە و ئەمڕۆ وەری دەگرن، ئیدی کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق دێت، ئەوەی دەمێنێتەوە مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق ڕایگەیاند، فالح ساری، وەزیرى دارایی عێراق بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بکەن.











Leave a Reply