“کوالێتی بەنزینی 750 دیناری کێشەی نییە”

سەیرکراوە: (11)

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەخت لە باشی کوالێتی بەنزینی 750 دیناری دەکاتەوە و دەشڵێت، دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە بەنزینی 750 دیناری بەردەوام دەبێت.

جەختیشی کردەوە کە کوالێتی بەنزینی 750 دیناری گەرەنتیکراوە و کێشەی کوالێتیمان نییە.

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێویست بکات بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو لە سلێمانی زیاد دەکەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,933 📊 Click Here