ئارد و بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (979)

دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک و بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ، کە ئاردەکە کوالێتیی زۆر باشە بۆ بەکارهێنان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، “دەستمانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراک و ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشکرد: “سەبەتەی خۆراکەکە هی مانگی پێنجە، ئاردەکەش هی مانگی حەوتە، ئاردەکە زۆر باشە بۆ بەکارهێنان و کوالێتیی بەرزەو پێشتریش تاقیکراوەتەوە”.

بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە برنج، شەکر، نیسک، لەتکەنۆک و زەیت پێکهاتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 66 📊 Click Here