كۆمپانیاكانی نەوت گەڕانەوە و بەنزین هەرزان دەبێت

سەیرکراوە: (13)

كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت گەڕانەوە هەرێم و دەستیان بە كار كردەوە و حكومەت لەبری پارە، نەوتیان پێ دەدات و لە پاڵێوگەكان دەیپاڵێوون و بەهۆیەوە بەنزین هەرزان دەبێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەهۆی گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی نەوتەوە، قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت و بەنزین هەرزان دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستیان بە دەرهێنان و ناردنی نەوتی خاو کردووەتەوە بۆ ئەوەی رێژەی بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکردووە،راوەستانی کارەکانی ئەو کۆمپانیایانە لە ماوەی رابردوودا، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی بەنزین بووە.

لەبارەی میکانیزمی کارکردنەکەیانەوە، سەرچاوەکە روونی کردووەتەوە، کە کۆمپانیا جیهانییەکان لە جیاتی پارەی نەختینە، بڕێک نەوتی خاو وەک “شایستەی عەینی” لە حکومەت وەردەگرن، دواتر کۆمپانیاکانیش بەشێک لەو نەوتە بە پاڵاوگە و بازرگانە ناوخۆییەکانی هەرێم دەفرۆشن بۆ ئەوەی بکرێتە بەنزین و لە بازاڕەکاندا دابەش بکرێت.

ئەو سەرچاوە حکومییە جەختی کردووەتەوە، کە دووبارە دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەم کۆمپانیایانە و دابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان، دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی کورتهێنانی سووتەمەنی و لە رۆژانی داهاتوودا نرخەکانی بەنزین بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ هاوڵاتییان دادەبەزێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 1,870 📊 Click Here