ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات

سەیرکراوە: (19)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ.

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی پیرمام: 37 پلەی سیلیزی سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی دهۆک: 40 پلەی سیلیزی زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 40 پلەی سیلیزی پیرمام: 36 پلەی سیلیزی سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی دهۆک: 39 پلەی سیلیزی زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 2,495 📊 Click Here