ئۆجەلان: ڕێگەی هەزار کیلۆمەتریی بە هەنگاوێک دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (11)

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢ی ئابدا دیدارێکی سێ کاتژمێرییان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە و لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان بڵاوکردەوە کە تێدا ئۆجەلان دەڵێت: لە ڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەیەکی مێژوویی دەنرێت.

شاندی ئیمراڵی لە دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وردەکاریی دیدارێکیەیان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کردووە، کە تێیدا پڕۆژە یاسایەکی نوێ وەک “کلیلی” کردنەوەی دەرگای ئاشتی و دیموکراسی دەبینرێت.

ئۆجەلان جەخت دەکاتەوە، “ئەمە سەرەتای ڕێگایەکی هەزار کیلۆمەترییە و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی تورکیا بۆ سەرکەوتنی کۆماری دیموکراسی هاوکار بن”.

عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: ڕێگەی هەزار کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەستپێدەکات و ئەم پڕۆژەیاسایە سەرەتای پرۆسەیەکی مێژووییە. هەرەوەها پرۆسەی دیموکراسیکردن بە قەد گرنگیی دامەزراندنی کۆمار پێویستی بە ڕەنج و قوربانیدان و جدییەت هەیە.

لەپەیامەکەدا هاتووە: چارەسەری کێشەکان تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو خزمەت بە ٨٦ ملیۆن کەس دەکات و دەبێتە هۆی گەشەکردنی دادپەروەری و ئابووری. هێشتا هەموو شتێک چارەسەر نەکراوە، بەڵام دۆخێک لە ئارادا نییە کە پێویست بە تێڕوانینی نەرێنی بکات.

شاندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆجەلان هەڵسەنگاندنی وردی بۆ قۆناغی ئێستا و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکان کردووە. ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتییە لەوەی کە هەنگاوە یاساییەکان دەتوانن ڕێڕەوی سیاسیی وڵاتەکە بگۆڕن و ژینگەیەکی لەبار بۆ ئاشتیی بەردەوام و پەرەپێدانی ئابووری بڕەخسێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 2,381 📊 Click Here