سەیرکراوە: (34)
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا و پێویستی بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان جەختی لەسەر کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەرنجی خۆی لەسەر دوایین پێشهاتەکان خستەڕوو و وتی، “هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان و دەمانەوێت سەقامگیریی عیراق پارێزراوبێت”.











Leave a Reply