بڕیارەكەی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا زێڕی شكاند

سەیرکراوە: (875)

بڕیارەكەی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا بۆ دابەزاندنی ڕێژەیەكی كەمی سوو، كە چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ ترەمپ و هەموو جیهان، بووە هۆی دابەزینی بەهای زێڕ.

تەنها لە یەك كاتژمێر دوای وتارەكەی جیرۆم پاوڵ، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ 60 دۆلار دابەزی و بوو بە 3649 دۆلار واتە مسقاڵی 20 هەزار دابەزی.

كەمێك لەمەوبەر، جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە ڕێژەی سوو تەنها 0.25 خاڵ دابەزێنن و بیكەن بە 4.25 لەسەد و ئەوەش جیهانی تووشی شۆك كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 1,127 📊 Click Here