بەغدا 830 ملیار و 782 ملیۆن دیناری بۆ مووچە نارد

سەیرکراوە: (15)

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەغدا زیاتر لە 123 ملیار و 300 ملیۆن دیناری لە پارەی مووچەی مانگی تەمووزی هەرێمی کوردستان بڕدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار وەک پارەی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەارەتی دارایی دەڵێت: “هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز، لە کۆی گشتیی تەموویلی مووچەکە بڕیوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ههر لە چوارچێوەی تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزدا، بڕی سێ ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دینار نەنێردراوە، کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، “دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,933 📊 Click Here