دوو حکومەت، یەک هەرێم

سەیرکراوە: (1)

ئاوارە حمزە حسین

لە کاتێکدا باسی سەروەری و بڕیاری سیاسی دەکرێت، قووڵترین برینی سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا تەنیا لە دەستوەردانی دەرەکیدا کورت نابێتەوە، بەڵکو لە دابەشبوونی ناوخۆیی و دووبەرەکیی نێوان پێکهاتە حیزبییە سەرەکییەکان—پارتی و یەکێتی—سەرچاوە دەگرێت. هەرێمێک کە تێیدا دامەزراوەکانی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، دارایی، و ئاراستەی ئابووری لە نێوان دوو ناوەندی دەسەڵاتی جیاوازدا پارچەپارچە بوون، ناتوانێت بڕیارێکی ستراتیژیی سەربەخۆ پەیڕەو بوبکات. بوونی دوو ئاراستەی جیاواز لە یەک جوگرافیادا، مانای ئەوەیە کە دامەزراوەکانی حکومەت لەبری خزمەتکردنی هاووڵاتی، بۆنەتە سەنگەری ململانێی نێوان دوو حیزب.

ئەم دابەشبوونە دامەزراوەیییە وادەکات که هاووڵاتی باجی ئەم ناهاوسەنگییە بدات. کاتێک قەوارەی ئابووری و هێزی چەکدار لەژێر کۆنترۆڵی دوو ناوەندی جیاوازدا بەڕێوە دەچن، بڕیاری نیشتمانی دەبێتە قوربانیی ڕێککەوتنی کاتی یان ململانێی بەردەوام. لە هەناوی ئەم دابەشبوونە قووڵەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک بگوترێت: “هەرێمی کوردستان یەک پێگەی جوگرافیای هەیە، کەچی خاوەنی دوو حکومەتە کە کێبڕکێیانە لەسەر ئەوەی کامێکیان زیاتر خزمهتی قەیرانەکان دەکات!”

بێبەشبوونی هەرێم لە سەروەریی یەکگرتوو، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو ڕاستییەیە که حیزبەکان دەسەڵاتیان لە سەرووی دەوڵەت دانوستاندوە. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە قایل بێت بەم دابەشبوونە، و داوای یەکخستنەوەی تەواوی جومگە هەستیارەکانی دەوڵەت بوبکات لەژێر چەتری یەک دامەزراوەی نیشتمانیی بێگەرددا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,998 📊 Click Here