سەیرکراوە:
(166)
دوو بازرگان بە 87 لیتر ماددەی هۆشبەری شلەوە لە یەکێل لە بازگەکانی سلێمانی دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، ڕۆژی هەینی (23ی 10) توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 87 لیتر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کەبەشێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لەیەکێک لەبازگەکانی سنووری سلێمانیدا دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکندا گیراوە.
لە ڕاگەیەندراەکەدا هاتووە کە تۆمەتباران بە مادەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.












Leave a Reply