بارانبارینی بەهێز و هەورە بروسکە لە رێگەیە

سەیرکراوە: (143)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کۆتایی هەفتەش بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزیکی سووک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی پیرمام: 24 پلەی سیلیزی سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی دهۆک: 26 پلەی سیلیزی زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

هاوکات پێشتر کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026، ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارینەوە، سەرجەمی ناوچەکەمان باران بارینی دەبێت لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش چالاک دەبێت.

باسی لەوەشکردبوو، کاریگەری شەپۆلەکە تا ڕۆژی شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2026 لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت.

بری باران بارینی پێشبییکراو لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە

سەنتەری پارێزگاکان لە سەرووی 12 ملیمەتر دەبێت

سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکانی (ڕانیە زاخۆ سۆران) سەرووی 15 ملیمەتر دەبێت

سەنتەری ئبدارەی گەرمیان لە سەرووی هەشت ملیمەتر دەبێت

ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان سەرووی 20 میلمەتر دەبێت.

هەندێ کات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لەکاتی بارانبارینی بە لێزمە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم، لەگەڵ دەستپێکردنی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سووریش درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرما بە نزیکەی (3-5) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە،خێرای با بۆ ڕۆژی هەینی زیاد دەکات بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 1,666 📊 Click Here