دژەتیرۆری عێراق جوڵە پێکرا

سەیرکراوە: (31)

“بە هۆی دروستبوونی پشێوییەکی زۆر لە گرتووخانەی حلە و بەردەوامبوونی بۆ دووەم رۆژ، هێزێكی گەورەی دژەتیرۆری عێراق رەوانەی شارەكە كرا و ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیان پێدراوە.” “ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب هێزێكی گەورەی دژە تیرۆر رەوانەی شاری حلە ‘بابل’ كرا بەهۆی ئەوەی ئاژاوەیەكی گەورە لە گرتووخانەی حلە دروست بووە.” “ئاژاوە و كێشە لە نێوان كارمەندانی گرتووخانەكە و تاوانباران دروست بووە، كەچی حكوومەتی عێراق رووداوەكەی بە بچووك زانی و گوایە چەند كەسێك لەوانەی بە تاوانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر گیراون، هەوڵیان داوە كێشە دروست بكەن.” “کێشەكە لەوە گەورەترە كە حكوومەت باسی دەكات و ئەمڕۆیش بەردەوام بووە… سەرچاوە تەناهییەكان باسیان لەوە كردووە هێزەكەی دژە تیرۆر لە شارەكە ئەركیان كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیە و لە ژوورەوەیش دەست بە پشكنین دەكەن.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 627 📊 Click Here