دژە تیرۆری عێراق هەواڵێکی میلیشیاکان ڕەت دەکاتەوە

سەیرکراوە: (27)

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕەتی کردەوە کە ئەندامێکی ئەرکانی سەربە دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیرکرابێت و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکەنەوە کە لە ھەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەندامێکی نووسینگەی ئەرکانی سەربە دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆرەوە بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: “دەزگای دژە تیرۆر، دەزگایەکی تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەرکەکانی بەپێی فەرمانی دادوەری و بە ڕەزامەندی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکات”.

ھەروەھا دەزگای دژەتیرۆری عێراق داوای کردووە کە دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان تەنھا پشت بە پەیجە فەرمییەکانی دەزگاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببەسترێت.

پشتر لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە میلیشیاکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە ئەندامی نووسینگەی ئەرکانی سەربە دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ سێ ئەندامی حەشد لە بەغدا، لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,092 📊 Click Here