دەسەڵاتی تەواو بە زەیدی درا

سەیرکراوە: (22)

میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كە پشتیوانیی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقە، دەسەڵاتی بە زەیدی داوە مانگانە پێنج ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی رابكێشێت بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ چارەسەر بكات. ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب، میدیای عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی و چاودێری كۆمەڵایەتی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەسەڵاتی بە زەیدی داوە مانگانە پێنج ملیار دۆلار لە یەدەگی بانكی ناوەندی رابكێشێت و بۆ ماوەی شەش مانگیش ئەو كارە بكات. تا ئێستە هیچ روونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر ئەو زانیارییانە نەدراوە، بۆ ئەوەی پشتڕاست بكرێتەوە یانیش میكانیزمەكە لەڕووی یاساییەوە دیاری بكرێت، كە چۆن زەیدی دەتوانێ دەسەڵاتی خۆی بەكار بهێنێت. بەڵام ئەم زانیارییانە دەریدەخەن كە زەیدی گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساوە ئەگەر هەنگاوێكی لەم جۆرە بنێت. حكوومەتی عێراق ناتوانێ بە تەواوی مووچە دابین بكات كە مانگانە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینارە، بۆیە لە ناوەندی سیاسی و حكوومی و میدیای باس لە چەندان چارەسەری دەكرێت، لەوانە راكێشانی یەدەگی بانكی ناوەندی، چاپكردنی دراوی نوێ یانیش قەرزكردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 674 📊 Click Here