سامانە سروشتییەکان: 50 هەزار بەرمیلەکە ڕادەستی بەغداد دەکەین

سەیرکراوە: (19)

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕازی بوونی خۆی لە ڕادەستکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتە خاوەکە بە بەغداد دەربڕی، بە مەرجێک سەدا 14ی بەنزین و سوتەمەنییەكانیتر بدەن بە هەرێمی کوردستان.

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووە: دوای ئەوەی لە 26 و 27ی مانگی رابردوو لیژنەی پەرلەمانی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانەسروشتییەكان كۆبووەوە داوامان لێكردن بە نووسراو پێشنیاز و داواكەنیان بخەنەروو.

دەشڵێت: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری و سوتەمەنییەكانیتر بە بڕ و نرخی وەك پارێزگاكانیتری عێراق بە نووسراوی فەرمی بڕی سوتەمەنی پێویست و پێشنیازی خۆی بۆ چارەسەر خستەروو،

پێشنیازەکە بەم شێوەیەبووە:

– یان 14% لە سەدای نەوتی خاوی دابینكراو بۆ بەكاربردنی نێوخۆیی عێراق بدرێتە هەرێم كە 140 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، یانیش بەقەد 14%ی بەنزین و سوتەمەنییەكانیتر دابینكراو بۆ عێراق بدەن بە هەرێم لەبەرامبەردا لاری نییە 50 هەزار بەرمیلەكە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات.

دەشڵێت: ئێمە پێشتریش دەمانتوت هەرێم ئامادەیە 50 هەزارەكە رادەست بكات بەرامبەر پێدانی تەواوی پێداویستی سوتەمەنی هەرێم، كەسانێك دەیان وت راستنییە هەرێم 50 هەزارەكە رادەست ناكات، ئێمە هەر قسەیەك دەكەین بەڵگەش دەخەینەروو و ئەم نووسراوە هەموو دەنگۆیە جیاوازەكانی یەكلاكردەوە.

سیپان شێروانی ئەوەشی وتووە، تا ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق بە نووسراوی فەرمی هیچ پێشنازێكی بۆ بابەتی سووتەمەنی هەرێم نەداوەتە پەرلەمان، چاوەرێی پێشنیازەكانیان بە نووسراو دەكەین.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا شێروانی دەڵێت، “پێشتریش ئاماژەم بەوەدا كە لە میوانداری 26-8 دا وەزیری نەوت لە دوا قسەیدا وتی ئێستا ناتوانم منتوجی نەوتی بۆ هەرێم دابین بكەم، كەسانێك وتیان وەزیر وای نەوتووە، وێڕای ئەوە بەڵگەی دەنگی وەزیری نەوتی عێراقمان لایە كە دەڵێت ئێستا ناتوانم منتوج بۆ هەرێم دابین بكەین بەڵام پێم باشترە لە ئێستادا شەری دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری و نەوتی هەرزان بە بڕ و نرخی دادپەروەرانە بۆ هەرێم بكەین شتەكانیتر بخەینە كاتی پێویستی خۆی”.

باسی لەوەشکردووە: هەندێك نوێنەری كورد دەیان وت هەرێم بەس 50 هەزارەكە رادەست بكات بەغدا هەرێم پڕی نەوت و بەنزینی 450 دیناری دەكات و شەڕەكە ئێمە دەكەین، ئێستا تەنیا پێیان دەڵێم ئەگەر ئامانجتان بە راستی دابینكردنی سوتەمەنییە بۆ هەرێم، ئەوە سامانە سروشتییەكان لەپێناو چارەسەری دادپەروەرانە بەنووسراوی فەرمی لاری نەبوونی خۆی بۆ رادەستكردنی 50 هەزار بەرمیلەكە دەربڕی، فەرموون با هەموومان پێكەوە شەری مافی خەڵكی هەرێم لە بەنزین و نەوتی سپی و گازیوایل و سوتەمەنییەكانیتر بكەین و وەزارەتی نەوت ناچار بكەین چی بۆ ناوەراست و باشووری عێراقی كردووە هەمان شت بۆ هەرێم بكات بەهەمان نرخ و بەپێی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان”.

دەشڵێت: “با ئەمەش لەبیر نەكەین ئەمرۆ كێشەی بەنزینە، سبەینێ زستانە و كێشەی نەوتی سپییە، با ئێستا شەری هەموو منتوجێك بكەین ئەمە مافێكی دەستوری و یاسایی خەڵكی هەرێمە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 2,265 📊 Click Here