سوپای پاسدارانی ئێران: بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین

سەیرکراوە: (13)

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەر و سیناریۆیەکی هێرشی ئەمریکی.

محەمەد ئەکرەم نیا لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە ستراتیژییەکانی ئەمریکا ئەوەیە لە جەنگ دەرچێت ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە بدات، هاوکات ڕەنگە لەژێر گوشاردا هەڵمەتێکی ئاسمانی ئەنجام بدات کە ئەمەش لەلایەن ئەوانەوە تاوتوێکراوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەمینیش جەختیکردەوە؛ لەو بارودۆخەدا زەرەر و زیانی هێزەکانی ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و دووپاتی کردەوە کە بۆ سەرجەم ئەو بژاردانە ئامادەکاریی پێویست کراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,442 📊 Click Here